هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بەغداـ ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی المجمع الفقهی العراقی كرد

بەغداـ ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی المجمع الفقهی العراقی كرد
لە میانەی سەردانی بۆ شاری بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی، بەرێز مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی ( المجمع الفقهی العراقی )كرد و لەلایەن ( شێخ د. احمد حسن طه ) و ژمارەیەك لە زانایان پێشوازی كران .
لەدیدارێكدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و رۆڵی المجمع الفقهی لە عێراق بۆ خزمەتكردنی زانایانی مزگەوت و گرنگی دان بە زانستە شەرعیەكان بەرزنرخاند، و ئاماژەی بەوەدا وەكو مەرجعەی سوننی لە عێراق رۆڵیان هەبێت لە پرسەكانی دین و ژینی خەڵك و هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەو تەحەدی و هێرشانەی لەسەر رەوشت و بەها باڵاكانی موسڵمانان هەیە و رووبەروویان ببنەوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا باسیان لە جەنگی غەززە كرد و رۆڵی زانایانیان لە پشتگیر و باسكردن لە مەینەتی و زوڵم و نادادی دوژمنانی ئیسلام بە ئەركێكی ئاینی و مرۆڤایەتی زانی،
المجمع الفقهی العراقی خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و دەربری و داوایان كرد كە بەردەوام بێت لەم دیدار و بەسەركردنەوانەی و لە كۆتاییدا هەردوولا دوعایان كرد كە خودای گیەورە سەركەوتنی موسڵمانانی غەززە بەسەر جولەكەی زایۆنی سەربخات و روو رەشی و شەرمەزاری بۆ هەموو ئەوانەی پشتیوانی لەم زوڵمە دەكەن .