ئه‌مرۆ 2017/2/7 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به بۆنه‌ی پیرۆزبایی كردن له ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتیان كردبوو .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان پیرۆزبایی یادی 23 ساڵه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كردوو و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی تاوه‌كو ئێستا توانیوه‌تی ئه‌ركی میانره‌وانه‌ی خۆی ببینێت و ببێته به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به ئاشتی و دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش روون و ئاشكرایه كه به ئاراسته‌ی ته‌بایی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه.
دواتر هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستاش هه‌موومان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مێژووی كه پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كورد و ئه‌زموونی كوردستانه‌كه‌مان به‌ره‌و پێش به‌رین تا ئاستی زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو قه‌یرانه‌كان.
جێ ئاماژه پێدانه هه‌ریه‌كه له د. هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و فه‌رهاد مه‌لا صالح و خه‌لیل ئیبراهیم كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و د. سه‌لاحه‌دین بابه‌كر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.