هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی لە یەكگرتووی خوشكان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی لە یەكگرتووی خوشكان دەكات

 

 


بە بۆنەی (29) هەمین ساڵ ڕۆژی راگەیاندنی رێكخراوی یەكگرتووی خوشكان، بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزباییدا رایگەیاند : بۆنەی (26/10) ساڵیادی یەكگرتووی خوشكان، پیرۆز ئەكەم لەخوشكانی یەكگرتوو و سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و گشت داكۆكیكارانی مافەكانی ژنان لە جیهاندا.
هەروەك كۆشش و خەباتی هاوسەنگ و بەردەوامی ڕێكخراوی خوشكان لە (29) ساڵەی تەمەنیدا بەرز دەنرخێنم، هەر سەركەوتووبن بۆ پارێزگاری شناسی ئەخڵاقی و نەتەوەیی گەلەكەمان.