هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراق كۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراق كۆبوونەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 24/10/2023 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە بەرێز (شێخ جمال الضاری ) ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقى و شاندێكی یاوەری كرد.
 
 
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆی عێراق و گۆڕانكاریەكانی ئەم دوایەی ناوچەكە گفتوگۆی لە بارەوەكراو هەردوولا خوێندنەوەی پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكرد و ئەم دیدار و پەیوەندیانەیان بە پێویست زانی بۆ دروستكردنی پردی تەبایی و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكە .
 
May be an image of 6 people and text