هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: گرنگە پسپۆڕانی بواری شەریعە ڕوبەڕوی تەحەدییەكان ببنەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: گرنگە پسپۆڕانی بواری شەریعە ڕوبەڕوی تەحەدییەكان ببنەوە

 


لەمیانەی بەشداریكردنی لە دیداری خۆشەویست كە ئەمڕۆ شەممە 21-10-2023 ڕێكخراوی فۆرسایت بۆ توێژینەوەو پرسە كۆمەڵایەتیەكان سازی كردبوو، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە وتەیەك بەشداریكردو ڕایگەیاند: گرنگە پسپۆڕانی بواری شەریعە ڕوبەڕوی تەحەدییەكان ببنەوەو خۆیان بەدووربگرن لەو شەڕە پەڕۆو شەڕە قسەیەی كە ئێستا ڕووی كردۆتە ناوچەكەمان، چونكە لەئێستادا خەڵكانی دژە دین و دوور لەخوا بەشێوازی جیاواز جیاواز سەرقاڵی بەلاڕێدابردنی هاوڵاتیان و نەوەكانی داهاتوو و مێژووی ڕابردوومانن.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە: پێویستە مامۆستایانی كۆلێجی شەریعە تەواوكەری ئەرك و كاری مامۆستایانی حوجرەو مەداریسە شەرعیەكان بن، لەبەرئەوەی لە ئێستادا جێگای تێڕامانە كە حوجرەو مەداریسە شەرعیەكان لە كوردستان زۆر كەم بونەتەوە، ئەركی خەڵكانی پسپۆڕو ئەكادیمی شەریعەیە كە بەشێوازی پێشكەوتووانە ئەو بۆشاییەی كە لەبواری فیقهو شەریعەدا دروست بووە ئەمان پڕی بكەنەوە.