ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ٤ی۱۰ی۲۰۲۳ بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی باڵای یەکگرتوو سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان کرد و لەلایەن بەڕێز ئەحمەد یڵدز جێگری وەزیر پێشوازیان لێ کرا.
لە دیدارەکەدا باس لە کۆتا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێشهات و دەرهاویشتەکانی ئەم دواییانە کرا.
لای خۆیانەوە ئەمینداری گشتی جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و دیبلۆماسییەتەوە.