ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری ۳ی۱۰ی۲۰۲۳ بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی باڵای یەکگرتوو سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتیان لە شاری ئەنقەرە کرد و لەلایەن بەڕێز زەفەر سرەکایا جێگری ڕەجەب طیب ئەردۆغان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاک پارتییەوە پێشوازیان لێ کرا.
لە دیدارەکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند تاوتوێی کۆتا گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ناوچەکە کرا و بەڕێز ئەمینداری گشتی جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.
لە تەوەرێکیتری دیدارەکەدا باس لە پەرەپێدان و بەردەوامی پەیوەندییکانی هەردوولا کرا.