هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەڵەی كاربەدەستان بارودۆخی هەرێمی بەم ڕۆژە گەیاند

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەڵەی كاربەدەستان بارودۆخی هەرێمی بەم ڕۆژە گەیاند

لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی شورای گشتی دەڤەری سلێمانی كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 23/9/2023 بەڕێوەچوو، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: هەڵەی كاربەدەستان بارودۆخی هەرێمی كوردستانی بەم ڕۆژە گەیاند بەهۆی وەلانانی بەرژەوەندیە گشتیەكان و گرنگیدان بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبی، بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە ڕوو لەخراپ بوونەو ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغداش كاریگەری خراپی لەسەر ژیان و بژێوی هاوڵاتیان دروست كردووە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە ناكۆكی و ناتەبایی نێوماڵی كورد هۆكاری سەرەكی خراپبونی بارودۆخی هەرێمە كە ئەمە لەڕابردووش وابوەو بەداخەوە حزبە حكومڕانەكان دەرزو پەندیان لێوەرنەگرتووە.

لەتەوەرەیەكی تردا ئاماژە بەگرنگی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دراو ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەخیتكردەوە كە پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپاش چاودێری ووردی پرۆسەكە بكەن.