هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوا لەیۆنامی ده‌كات چارەسەری ڕیشەیی بۆ كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بدۆزێتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوا لەیۆنامی ده‌كات چارەسەری ڕیشەیی بۆ كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بدۆزێتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 20-9-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیكرد لە كلاودیۆ كۆردۆن جێگری نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەخیتكردەوە كە پێویستە یۆنامی ڕۆڵی خۆیی لەعێراق و هەرێم زیاتر ببینێت، بەتایبەت لەپرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان و پەرلەمانی كوردستان چاودێری بكرێت و نەزاهەت و دوور لەساختەكاری بێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا گرنگە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەرو ڕۆڵی وڵاتانی زلهێزو ناوچەكە بێت لە عێراق، لە هەمان كاتیشدا كاربەدەستانی یۆنامی پێویستە لەوە تێبگەن كە هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ ئەوەی ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستورو لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێت و چیتر هاوڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆرانی هەرێم بەتایبەت لەوە زیاتر نەبنە قوربانی ناكۆكیەكان و داوای لەیۆنامی كرد چارەسەری ڕیشەیی بۆ كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بدۆزنەوە.

لای خۆیەوە كلاودیۆ كۆردۆن جێگری نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سوپاسی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی كرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتەكەو خوازیاری ئەوەش بوو كە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕۆڵی گرنگ ببینێت لەلێك نزیك كردنەوەی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق.

May be an image of 4 people, newsroom and text
May be an image of 5 people and text