هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لەمامەڵەی دەسەڵاتەوە، لادان و پێشێلكارییەكان لەكۆمەڵگەدا دروست بووە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لەمامەڵەی دەسەڵاتەوە، لادان و پێشێلكارییەكان لەكۆمەڵگەدا دروست بووە

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لە چادرگەی توێژەران كە ئەمڕۆ شەممە 5-8-2023 لە هۆڵی مامۆستا شەماڵ موفتی لە مێرگەپان بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: یەكگرتوو ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە لە بابەتی مرۆڤسازی و پەروەردەو پاراستنی دەرون دروستی و بەها كۆمەڵایەتیەكان و چاوەڕێی زیاتریش لە توێژەرانی دەرونی كۆمەڵایەتی و ڕێنماییكاران دەكرێت و دەبێت بە توێژینەوە شیكاری بۆ ڕوداو و لادانەكانی ئێستای كۆمەڵگە بكرێت و چارەسەریشی بۆ داری بكرێت.

هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكداین كە لە مامەڵەی دەسەڵاتەوە، لادان و پێشێلكارییەكان دروست بوە كە بەشێكی پەیوەندی بەلایەنی سیاسەتەوە هەیەو پێویستە پلانی تۆكمەی پەروەردەیی لە ڕووی كۆمەڵایەتی بۆ دابنرێت و تاك و خێزان و كۆمەڵگەی كوردی نەكرێتەقوربانی پلانی هەڵە و دەستوەردانی ناحەزانی ئیسلام.