هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە سكرتێری پارتی نەتەوەیی كوردستان كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە سكرتێری پارتی نەتەوەیی كوردستان كرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 2-8- 2023 لەبارەگای تایبەتی خۆی لە نوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێكردن لەشاری سلێمانی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبونی مامۆستا مستەفا عەبدوڵا كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو پێشوازیكرد لە بەڕێز كاك جبار میرزا ڕۆستەمی سكرتێری پارتی نەتەوەیی كوردستان و شاندی یاوەری.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەخت لەسەر یەك هەڵوێستی و یەك ڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لە بەغداو ناوچە جێ ناكۆكەكان كرا.