هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی دەڤەری زاخۆی کرد

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی دەڤەری زاخۆی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧/٧/٢٠٢٣ بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بھاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری بەرێزان ( م غازی سەعید و د. محمد مستەفا ) کارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن سەردانی دەڤەری زاخۆی کرد .

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە دیدارێکی لەگەل رێکخستن و کادیرانی پێشکەوتووی سنوری مەڵبەندی زاخۆ پیرۆزبایی سەری ساڵی کۆچی لێکردن و رایگەیاند کە کۆچ و نەصر و سەرکەوتنەکان بوونە ھۆی دروستبوونی دەوڵەتی ئیسلامی لەشاری مەدینە و ئەم کۆچە ھەموو گیانی عیبرەتە و حەرەکەتێکە بۆ رووبەرووبوونەوەی ستەم و نادادی و دەبێ ھەموان پەندی لێوەربگرین .

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بە بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە کرد و رایگەیاند بارودۆخی سیاسی لە خراپترین دۆخی دایە و شەر و ئاژاوە و ناکۆکی حزبی شەڕی بئ ئامانە و ، گوڕانکاریە ئیقلیمی و ناوچەییەکان تێکچووە و دەسەڵاتداران لە شکست و داڕمانێکی گەورەدان و لە جاران زیاتر بێ باکن بەرانبەر بە ھاونیشتمانیان و ھیچ ھەواڵی دڵخۆشکەر و ئومێد بەخشیان پێ نادەن.