هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح کۆبویەوە

مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح کۆبویەوە
ئەمڕۆ هەینی 21-7-2023 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵحی کرد.
له‌ دیدارێکدا لەبارەی دوا پێشهات ‌و گۆڕانكارییه‌‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ‌و ناوچەکە گفتوگۆکرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان.