ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: دڵنیام لە موژدەی (وانالە لحافظون)
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێکی بڵاوکردەوە..
بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سەبارەت بە بێڕێزی و سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هاوڵاتییەکی بەڕەگەز عێراقی لە ووڵاتی سوید، ڕایگەیاند:
بێڕێزی بە پیرۆزیەکانی مرۆڤەکان کارێکی نائەخلاقی بێزراوە و، دەربڕی نەخۆشی دەروونی و ئاستی ئەو کەسەیە!!
بێرێزییەکەی سوید، لە هەمان ئاراستەدایە و پێهەڵسانێکی شێتانەیە لە بەرژەوەندی ئاڵۆزترکردنی دۆخە جیهانیەکە، وێڕای ئیدانەو داوای ڕێگری لەو جۆرە فەوزایە، دڵنیام لە موژدەی (وانالە لحافظون).