هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە لاهور شێخ جەنگی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە لاهور شێخ جەنگی كرد
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 4/5/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە بەرێز (لاهور شێخ جەنگی ) و شاندێكی یاوەری كرد .
 
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرا .
 
لەلای خۆیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وێڕای بەخێرهێنان، جەختی كردەوە لەسەر زەرورەتی چاككردنەوەی دۆخی ناوخۆی هەرێم و چارەسەری ئاشتیانەو یاسایی كێشەكان..
 
هەروەها رایگەیاند كە یەكگرتوو لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لە كاتی خۆیداو بەسازكردن و ئامادەكردنی زەمینەی سەرخستنی پرۆسەكە.
 
بەرێز لاهور شێخ جەنگی سوپاسی خۆی راگەیاند و تەئكیدی كردەوە لە سەركۆشش بۆ سەقامگیری و ئارامی هەرێم و هاوكاری هەموولایەنەكان بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان.