هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی کرد

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی کرد
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢١/٤/٢٠٢٣ بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەشاری سلێمانی بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی کرد.
 
پێشتر، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە خۆمان و سەرجەم خەڵکی کوردستان و عيَراق و ئومەتی ئیسلام پیرۆز ئەکەم، داواکارم لەخودای پەروەردگار نوێژو ڕۆژو و بەخشین و چاکەکانی هەمولایەکمان لێ قەبوڵ بکات و شیفای نەخۆشانمان بدات و کۆچکردوانمان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات وبمانگێڕێ لە بەرکەوتوانی لێبوردنی گشتی ڕەمەزان..
هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە بکەین بەبۆنەی ئاشتەوایی و ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی و وێستگەی سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان بەسەر هەموو بەرژەوەندیە شەخسی و حزبیەکاندا ،،
وڵات و نیشتمان و میللەت چاوەڕێی هیممەتی بوێرانەی دڵسۆزانە بۆ چاکسازیەکی ڕیشەیی و دەربازکردنیان لە ژیانی سەخت وبێکاری و بێ خزمەتی و بێ منەتی ،
جارێکیتر جەژنی پیرۆز لە ھەموو لایەک پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان خۆشی وکامەرانی بێ ..