
من المؤمنین رجال صدقوا ما عاهدوا الله علیه فمنهم من قضی نحبه ومنهم من ینتظر وما بدلوا تبدیلا ،،
لەبەرامبەر هەواڵی وەفاتی کەسایەتی دیارو بانگخوازی دێرین وتێکۆشەری ڕێگەی خودا و ڕاوێژکاری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و یەکێک لەدامەزرێنەرانی یەکگرتوو ،جەنابی مامۆستا محمد صدیق دا بەدڵێکی حەزینەوە سرودی جاویدانی انا للە وانا الیە راجعون دەڵێینەوە ،
لەقاپی رەحمانیەتی خودا داوای ڕەحمەت و پلەی بەهەشتی بەرین بۆ ئەم مامۆستا خۆشەویستە ئەکەین ،
بۆکەسوکارو بنەماڵەی ڕێزدارو قوتابی و هاوڕێ وسەرجەم یەکگرتوەکان وهاوڵاتیانی شەرەفمەندی بادینان سەلامەتی و ئەجری فراوان وسەرفەرازی دەخوازین ..ژیانی پڕ بەرەکەت وجوانی ئەو مامۆستا ئازیزە جێگای شانازی وپێشەنگی ودڵدانەوەی هەموولایەکمانە ،
خودا ئەجری هەموولایەک زۆر بکات و دڵدانەوەو پاداشتمان بداتەوە و لەمامۆستای کۆچکردوو خۆش بێ وفردەوس بکاتە مەنزڵگای کۆتایی ..
انا للە وانا الیە راجعون
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان