هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی (مامۆستا حوسێن گردەچاڵی و كاك ئیسلام كەشانی) دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی (مامۆستا حوسێن گردەچاڵی و كاك ئیسلام كەشانی) دەكات
بەرێز مامۆستا (صلاح الدین محمد بهاءالدین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەرێزان ( مامۆستا حوسێن گردەچاڵی و كاك ئیسلام كەشانی) دەكات..
ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
السلام علیكم ورحمة الله وبركاتە
بەسوپاس و ڕێزەوە هەلوێستی جوامێرانەتان دەنرخێنم، لەپابەندی بریاری مێژووییی رەدكردنەوەی بەشداری لەپەرلەمانی ماوە تەواوبووی كوردستان..
ئێمە لەم رۆژگارە ئاڵۆزەدا شانازی بەنموونەی جوانی وەك بەرێزتانەوە ئەكەین، كە بەكردار پشت ئەكەن لە پۆست و پارەی گوماناوی، لەبەر خاتری پاراستنی شكۆی مێژوویی خۆتان و رێبازەكەتان.
هەردەم ژیانتان پڕبێت لەسەر بڵندی و شكۆو شانازی ئەم دنیاو ئەجرو پلەی باڵای ئەو دنیا.
والسلام علیكم ورحمة الله
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان