
بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی كیمیا بارانكردنی شاری هەڵەبجەی شەهید لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند: 35 هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی شاری هەڵەبجەی زانایان و شێخان و ئەدیبان و تێکۆشەرانە،هەزاران سڵاو و ڕەحمەت بۆ گیانی شەهیدان و دوعای شیفا بۆ برینداران و سەبرو سەلامەتی بۆ کەسوکاری سەربەرزیان، داخەکە لەوەدایەکە برینەکە بەبێ ساڕێژ ماوەتەوە،فەرامۆشکردن و بێوەفایی بەردەوامە لەدەسەڵاتی خۆماڵیەوە.