
بەرێز مامۆستا (صلاح الدین محمد بهاءالدین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە كاك (بەختەوەر بەهائەدین) دەكات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەپێشبركێی قورئاندا لەسەر ئاستی عێراق..
ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
خيرُكُم مَن تعلَّمَ القرآنَ وعلَّمَهُ
برازا و خوشكەزای شیرینم كاكە بەختەوەر بەهائەدین
السلام علیكم ورحمةاللە وبركاتە
بەدڵخۆشی و شانازیەكی زۆرەوە پیرۆزبایی و دەستخۆشیتان لێ ئەكەم" بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەپێشبركێی قورئاندا لەسەر ئاستی عێراق، لێت پیرۆزبێ، لە خۆت و لەباوكی كۆچكردوی پەروەرشكات كە ئێستە روحی شادەو بەهرە لەكارە باشەكانی ئێوە وەرئەگرێ، هەروەها پیرۆزبێ لەدایكی قورئان پەروەرت كە هاوئەجرو پشتیوانی ئەم سەركەوتنانەیە.
بەرەكەت بڕژێ بەسەرتەمەن و خێزان و مامۆستاو هاوكارەكانتدا، خودا هەموومان بخاتە بەربەرەكەت و شەفاعەتی قورئان..
هەردەم پێشەنگبی لەخزمەتی قورئان و پابەندی لەپەیامی قورئاندا..
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان