هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ڕاپەڕین كارێكی مێژوویی گەورەی گەلەكەمان بوو، بەڵام بەداخەوە لەبیركراو بەلاڕێدابرا

 

 

بەبۆنەی (5) ی ئاداری 1991 و ساڵیادی ڕاپەرینی گەلی كوردستان بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەیامێكیدا لەپێگەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: ڕاپەڕین كارێكی مێژوویی گەورەی گەلەكەمان بوو، بەڵام بەداخەوە لەبیركراو بەلاڕێدابرا، ئەم تاوانەش لەئەستۆی هێزە حوكمڕانەكانی هەرێمدایە، بۆیە ئەركی خەڵكی ڕاپەڕیوی دڵسۆز ڕاگەیاندنی هەڵمەتی چاكسازی و ڕاستكردنەوەیە، نەك دڵساردی و بێ هیوایی، هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەتوانێ وەڵام بێ ..!!