هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كیژانی سەربڵندی سلێمانی، وەڵامی خەونەكانی سەرگەردانەكانیان دایەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كیژانی سەربڵندی سلێمانی، وەڵامی خەونەكانی سەرگەردانەكانیان دایەوە

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە تویتێكدا ڕایگەیاند: كچانی نیشتمان سەروەریەكی مەزنیان بۆخۆیان و خانەوادەیان و بزافی چاكسازی و بۆ ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان تۆماركرد.

ئاماژەی بەوەشكرد: 3000 كیژی سەربڵندی سلێمانی تاجی زێڕینی شكۆمەندیان لەسەر نا. وەڵامی خەونەكانی سەرگەردانەكانیان دایەوە و شوناسی ڕەسەنی میللی وئاینی ژنی كوردیان نمایشكرد، هەر بژین.