هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد

ئەمڕۆ بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبوونی بەڕێزان (خەلیل ئیبراهیم و كەژاڵ هادی) ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن پێشوازی كرد لە بەڕێز (د. رێواز فایەق) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانی ڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تیشكی خرایە سەر.

لەو بارەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەپێناو پاراستنی شەرعیەت و هەیبەتی پەرلەمانی كوردستان جەختی كردەوە لەسەر ئامادەكاریەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد.

هەروەك بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەربریاری دەست لەكار كێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان.