هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: مامۆستا پەیامدارەو دەبێت پێشەنگی خۆی بپارێزێ

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: مامۆستا پەیامدارەو دەبێت پێشەنگی خۆی بپارێزێ

ئەمڕۆ هەینی بەئامادەبوونی بەرێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەنجوومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو بەهەماهەنگی دەستەكانی مامۆستایانی یەكگرتوو لەسنوری پارێزگای هەولێر چادرگەی بنیاتنانی تواناكان سازدەكات بەبەشداری هەزار مامۆستا لەسەرتاسەری كوردستان.

لەوتەیەكیدا بۆ ئامادەبووان باسی لەڕۆڵی مامۆستایانی كرد كە مامۆستایان سەرمەشقی پەروەردەو زانستن بۆ دروست كردنی بونیاتنانی پەیامی رەوشت بەرزی و پەروەردەیەكی ڕاست و دروست.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا مامۆستا پەیامدارەو دەبێت پێشەنگی خۆی بپارێزێ و ببێتە مەرجەعی خەڵك و دڵسۆزبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قوتابیان و وەكو باوك بن و بە منداڵی خۆیانیان بزانن و خەمی داهاتوویان بخۆن لە پەروەردەكردن و پێگەیاندنیان.

دەبێت مامۆستایان بە پەیامی جوان و هۆشیاركردنەوەیان رێگری بكەن لەم پیلانە ناشایستە دژ بە داهاتووی نەوەكانمان، دەبێت مامۆستایان بەشێك بن لە رێگری لەو پلانە دزێوەو ببنە هۆكارو چارەسەر بۆ پاراستنی شوناسی كۆمەڵگە.