هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو خەڵاتی دەزگاو رێكخراوە هاوكارەكانی بوومەلەرزەكەی باكوورو ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو خەڵاتی دەزگاو رێكخراوە هاوكارەكانی بوومەلەرزەكەی باكوورو ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

ئەمڕۆ مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی بەدەمەوە چوونی قوربانیان و كۆكردنەوەی هاوكاری و كۆمەكی و گەیاندنی بۆ باكووری كوردستان و توركیاو ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا بەهۆی بوومەلەرزەكانی ماوەی ڕابردوو، خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشی بەهەر یەك لە (رابیتەی مرۆیی، هانا، بەختەوەری، كەناڵی سپێدە).

لە وتەیەكیدا بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سوپاسی ئەو ڕێكخراوانەی كردو ستایشی ڕۆڵی مرۆڤدۆستانەو بەرپرسیارانەی كردن لە بەرامبەر پڕۆژەكانیان و هەڵمەتەكانیان بۆ یارمەتیدانی ئەو قوربانیانە.

هەروەها سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كرد، كە بەشداریەكی گەرم و گوڕو گەورەیان هەبووە لە كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ خوشك و برایانیان لە باكوورو ڕۆژئاواو هەمیشە ئامادەن بۆ یارمەتیدانی خوشك و برایانیان.

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوو ڕێكخراوەكانی (رابیتەی مرۆیی، هانا، بەختەوەری، كەناڵی سپێدە) هەستان بە كۆكردنەوەی دەیان باری هاوكاری جۆراوجۆرو گەیاندنیان بە قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی باكوورو ڕۆژئاوای كوردستان.