هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە کونسوڵی روسیا دەکات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە کونسوڵی روسیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-2-2023 لەشاری هەولێر، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە ئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د. محمد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەكان و مامۆستا عبداللە خۆرانی ئەندامی شورای گشتی پێشوازی كرد لە بەرێز (ماكسیم روبین) كونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی كوردستان.

لەو دیدارەدا باس لەبارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان بەگشتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت كراو هەرلەكۆبونەوەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند: باشترین ڕێگە و زەرورەتی ئێستا، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە كە پێویستە بەزوترین كات ئەنجام بدرێت، هەروەها چاومان لەوەیە روسیاش ڕۆڵی ئیجابی خۆی ببینێ‌ لەو نێوەندەدا .