هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لە دهۆك چەندین پۆستمان كردەقوربانی بۆ ئەوەی دەسەڵاتی یاسادانان سەروەربێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لە دهۆك چەندین پۆستمان كردەقوربانی بۆ ئەوەی دەسەڵاتی یاسادانان سەروەربێت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 19-2-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی سەركردایەتی گەیشتە قەزای سەیدسادق و لەدیدارێكدا لەگەڵ بەشێك لە ڕێكخستنەكانی سنوری مەڵبەندی 10ی شارەزوور ڕایگەیاند: كاتێك كە یەكگرتوو هاتە گۆڕەپان خەباتی سیاسی و جەماوەریی و پەروەردەیی كاتەكە هەستیار و هەرێمەكە ئاڵۆزو پڕ لەئاشوب بوو، لەو مێژوەوە كە 29 ساڵە تاوەكو ئێستا یەكگرتووەكان باشیان هێناوەو ئێمە دژی گەندەڵی و قۆرغكاری و ناعەدالەتی بەدامەزراوەیی وەستابوین و خەباتی چاكسازیمان پێشكەش كردو دەكەین بەپێی توانای خۆمان.

لە درێژەی وتەكانیدا، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ڕاشیگەیاند: سەرەتا وازانرا كە ئەم دەسەڵاتە بە هەموو بەشەكانیەوە بەتەواوی مەعنا خزمەتی نیشتیمان و میللەت دەكەن، كەچی بەداخەوە گەندەڵی و ناكاریی كارێكی كرد كە لەبەشداری حكومەت و ناو حكومڕانی دەستمان كێشایەوەو چەندین پۆستی ئیداریمان لە دهۆك كردە قوربانی و بەكشانەوەمان خزمەتێكی تری سیاسی ڕاستەقینەمان كردو دوای كۆنگرەی هەشتەم و كشانەوەمان دەسەڵاتی حكومڕانی هەرێمی كوردستان ئاڵۆزی و ناسەقامگیری یاسایی و سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت و بەو هۆیەوە دوو تەوەری سەرەكیمان كردە كاری ستراتیجی كاری ناوخۆمان كە پەروەردەكردنی تاك و كاری بانگخوازیی چاكسازیی كۆمەڵگەییە.