هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لەهەموو كۆمەڵگەیەكدا قوتابیان پێشەنگی گۆڕانكاری و دژایەتی نادادی و گەندەڵیەكانن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: لەهەموو كۆمەڵگەیەكدا قوتابیان پێشەنگی گۆڕانكاری و دژایەتی نادادی و گەندەڵیەكانن

ئەمڕۆ شەممە 18-2-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمیندری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەیاوەری شاندێك سەردانی قەزای سەیدسادقی كردو لە دیدارێكدا لەگەڵ بەشێك لە خوشكانی ئەو قەزایە ڕایگەیاند: لەناو ڕیزەكانی ئێمەی یەكگرتوو ئەمینترین شوێن و پڕ لەشكۆیی و نرخاندن و تقدیر بۆ خوشكان فەراهەم هاتووە كە ڕیزەكانی كاری ئیسلامییە لەناو ڕیزەكانی ڕێكخستن لە ئۆرگانە ڕێكخراویی و جەماوەرییەكانداو پێویستە براو خوشكانی ئێمە پێشەنگ بن شان بەشانی یەكتری لەم مەدرەسەی بەها باڵاو ڕەوشت و ئاكارە بەرزانەدا خزمەت بكەن.

هەروەها وتیشی: مافی ئافرەتان كە لە هەموولایەك و شوێنێكدا باس دەكرێت، ئێمە لە یەكگرتوو زۆر دەمێكە خوشكانمان شانبەشانی براكانیان لە كاری سیاسی و ڕێكخستن و ئیداریدا كار لە ئۆرگانەكانی خۆیان دەكەن ئەوە 29 ساڵە ئەم هەنگاوە گرنگە نراوەو یەكگرتوو لەم بوارەشدا پێشەنگەو قۆناغی زۆر جوانی بڕیوە كە لە ئێستاشدا بەداخەوە بە ئامانجی نەخشەی خراپ یان مەبەستی بازرگانی پێوەكردن و تەوژمی زۆر نەشیاو و سەیرو سەمەرە دەهێندرێت وەكو الحاد و اباحیەت و هاوڕەگەزبازی.

هەر لە سەردانەكەیدا بۆ مەڵبەندی 10ی شارەزووری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین لە دیدارێكدا لەگەڵ ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان ڕایگەیاند: قوتابیان و لاوان لە هەموو كۆمەڵگەیەكدا پێشەنگی گۆڕانكاری و دژایەتی نادادی و گەندەڵیەكانن هەرچەندە لە هەرێمی كوردستان دەسەڵاتداران كار دەكەن بۆ نائومێدكردنی قوتابیان و لاوان، بەڵام نابێ قوتابیانی ئێمە توشی نائومێدی ببن، بەڵكو دەبێت پێشەنگی دژایەتی ستەم و داینەمۆی داهێنان بن.