هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بەشداریكردنی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ لێقەوماوانی باکور و رۆژئاوا

بەشداریكردنی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ لێقەوماوانی باکور و رۆژئاوا
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەرواری 10/2/2023 لە میانەی بەشداری كردنی لە كەمپینی رێكخراوەكانی ( رابیتەی مرۆیی و هانا و بەختەوەری ) كە بەهاوكاری كەناڵی ئاسمانی سپێدە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پێی هەستاوون، پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاندو هاوكاری خۆشی گەیاندە كەمپینەكە و رایگەیاند: دەستخۆشیم بۆ خەڵكی شەڕەفمەندی هەرێمی كوردستان هەیە كە زۆر خەمخۆرانە بەدەم كەمپینەكەوە هاتوون، هاوكات دەستخۆشیشی بۆ ڕێكخەرانی كەمپینەكە لە هەریەكە لە ڕێكخراوەكانی رابیتەو بەختەوەری و هانا و كەناڵێ‌ سپێدە هەبوو كە دەرفەتی خێرو چاكەیان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕەخساندوە.

 

وێنەگر/ عبدالله ابراهیم