بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ بەرێز ( زەكەریا یاپیجیئۆغڵو )سەرۆکی هوداپار،سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی بەرێزیان کرد، بۆ گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لەکادیرانی ئەو پارتەوە و، وێرانبونی چەندین بارەگایان بە ھۆکاری ئەو بومەلەرزەی کە وڵاتی تورکیا و سوریای گرتۆتەوە .
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە خوای گەورە داوای لێخۆشبوون بۆ کۆچکردوان و شیفای خێرای بۆ برینداران خواست .