هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

د.بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

د.بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات
ئەمڕۆ سێ شەممە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری پێشوی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ، بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی ، پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد .
 
لە پەیوەندییەكەدا ، د.بەرهەم ساڵح وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتنی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی خواست لە پێناو داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكان و دەسكەوتە نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان.
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ، سوپاسی د.بەرهەمی كرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییكردنی .