هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سەرۆكی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

سەرۆكی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ، بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی ، پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد .

لە پەیوەندییەكەدا ، سەرۆكی حكومەت ، وێڕای پیرۆزبایی ، هیوای سەركەوتنی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی خواست لە پێناو داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكان و دەسكەوتە نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان.

ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ، سوپاسی سەرۆكی حكومەتی كرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییكردنی .