هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە، شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

بەڕێز/ مامۆستا صلاح الدین محمد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كورستان

بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی "یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان"ەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەركردایەتی و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین.

بێگومان یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەماوەی بیست و نۆ ساڵی ڕابردوودا خزمەتێكی زۆری بە كۆمەڵگەی كوردی و چین و توێژە جیایاكان كردووە.

ئومێدەوارین لە داهاتووشدا بەردەوام بن لەسەر خزمەتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئەدائی میانڕەوانەو برەودانی زیاتر بەگیانی برایەتیی و پێكەوەژیان و كلتور و مێژززی ڕەسەنی نەتەوەكەمان.


شێخ نەهرۆ كەسنەزانی
سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادرییەی كەسنەزانی
6-2-2023