هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

سەرۆكی هەرێمیی كوردستان به‌بۆنه‌ى يادى بيست و نۆ ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات .

به‌بۆنه‌ى يادى بيست و نۆ ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزان ئه‌ميندارى گشتى و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و ئاماده‌يى و هاوبه‌شيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانين.

به‌و هيوايه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، يه‌كڕيز و ته‌با بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/2/6