هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە، مەكتەبی سیاسییەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

بۆ بەڕێز ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(29)ساڵەی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی راگەیاندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی دیاربووه و‌ وەك لایەنێكی ئیسلاحیخواز هەموو كات لەخزمەت گەل و نیشتمان و ئایینەكەیدا بووە، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پێكەوەژیان و ئاشتی و تەبایی و پاراستنی دەستكەوتەكانمان‌.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
6-2-2023