هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

جێگری سەرۆكی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

جێگری سەرۆكی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

 

بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:


جێگری سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات
لە (٢٩) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی بەڕێزان ئەمینداری گشتیی و ئەندامانی سەركردایەتیی و سەرجەم كادیر و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەمیشە وەك پارتێكی مەدەنی میانڕەو بە سیاسەتێكی ئاشتییانە و خاوەن هەڵوێست لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی مامەڵەی لەگەڵ ڕووداو و پرسە هەستیارەكاندا كردووە،لە پێناو پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی سیاسیی و دیموكراسی.
لە ئێستادا ناوچەكەمان ڕووبەڕووی كۆمەڵێك ئاڵنگاری سیاسیی و پرسی یەكڕیزی و نیشتیمانیی و ئابووری بۆتەوە، هیواخوازم لەم یادەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی یەكڕیزی و یەك گووتاری نێوان لایەنە سیاسییەكان بكەینەوە لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە و ئارام بۆ خەڵكی كوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان