هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:


بەڕێز مامۆستا سە‌ڵاحە‌دین بەهادین ئە‌مینداری گشتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

سەركردایەتی و ئەندامان و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

بەبۆنەی تێپەڕبوونی بیست و نۆ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دا‌، پیرۆزباییتان لێ دەكەم.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك حزبێكی نیشتمانی و هێزێكی میانڕەو رۆڵی خۆی بینیوە لەگۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا و هەڵگری گوتاری گرنگ بووە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی سیاسی ڕاستەقینە.

لەم ساڵیادەدا دەخوازین پێكەوە هاندەربین بۆ هێنانەكایەی كەشی لێكتێگەیشتن و یەكڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەكان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان كە ئێوەش لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەوڵی بۆ دەدەن.


قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال