هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مەكتەبی سیاسی یەكێتی: یەكگرتووی ئیسلامی لەپرۆسەی سیاسیدا ڕۆڵی بەرچاو و ئیجابی هەبووە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی: یەكگرتووی ئیسلامی لەپرۆسەی سیاسیدا ڕۆڵی بەرچاو و ئیجابی هەبووە

بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

بەرێزان ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

پیرۆزبایی یادی( 29) ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەرێزتان وئەندام ولایەنگرانتان دەكەین.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ساڵانی رابردووداوەك هێزێكی سیاسی میانڕەوئاشتیخواز لەپرۆسەی سیاسی كوردستاندارۆڵی بەرچاو و ئیجابی هەبووە.

هیوادارین ئەم یادەتان ببێتەهەوێنی قووڵبونەوەی زیاتری تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناوخزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەماندا.

بەرێزان، لەم قۆناغەداكەپرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لەبەردەمماندایە، ئومێددەخوازین هەوڵەكانمان چڕتربكەینەوەبۆرەخساندنی ئامادەسازییەكی پێشوەختەی گونجاو كە خۆی دەبینێتەوە لەهەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و رێكخستنەوەی لیستی دەنگدەران وجێگیركردنی ئەوەی كە پێكهاتەكان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و وەك كارتی فشاری لایەنێكی سیاسی بەكارنەهێنرێن ، تاكو هەڵبژاردنێكی پاك وبێگەرد لەوادەی خۆیدا بەرێوە بچێت.

لە كۆتاییدا دووبارەهیوای سەركەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازین.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان