هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامیی دەكات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامیی دەكات

بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

 

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان..

بەبۆنەی (٢٩) بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەركردایەتی، سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكەین. هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا وەك هێزێكی سیاسیی میانڕەو و پەرۆش بۆ چاكەی گشتی لە پرۆسەی سیاسیی كوردستاندا، ڕۆڵی بەرچاو و ئەرێنیی هەبووە.

هیوادارین ئەم یادەتان ببێتە هەوێنی قووڵبوونەوەی تەبایی و یەكڕیزیی زیاتری نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و چاندنی گیانی برایەتی و پێكەوەیی نێوان سەرجەم نەتەوە و ئاینەكان لە هەرێمی كوردستاندا.

هەر شاد وسەرفراز و سەركەوتووبن.

د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان