هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆبوونەوە
لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۳/١/٣٠ بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری بەڕێزان د.صلاح الدین بابەکر کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د.لوقمان باسکەدێری بەرپرسی مەکتەبی پەیوەنییەکانی تورکیا سەردانی بەڕێز ( سولەیمان سۆیلو ) وەزیری ناوخۆی کۆماری تورکیایان لە نوسینگەی تایبەتی لە شاری ئەنقەرە کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەساتەکەی پارێزگای ماردین.
 
لە کۆبوونەوکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند ئەمینداری گشتی سوپاسی بەڕێز وەزیری ناوخۆی کرد لە مەڕ بەدواداچوون و خەمخۆری بەڕێزیان لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانباران.
 
لەلایەن خۆیانەوە وەزیری ناوخۆ دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان دووپاتکردەوە و جەختیانکردەوە لە بەردەوامی بەدواداچوون و بە ئەنجامگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان.