هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

دەستەی باڵای کاری هاوبەشی لایەنە ئیسلامیەکان لەشاری سلێمانی کۆبونەوە

دەستەی باڵای کاری هاوبەشی لایەنە ئیسلامیەکان لەشاری سلێمانی کۆبونەوە

پێش نیوەرۆ ئەمرۆ28.1.2017 لە شاری سلێمانی و لە بارەگای رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بەرپەرشتی هەر یەکە لە مامۆستا سەلاحەددین محمد بهاء الدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و مامۆستا عیرفان عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوە دەستەی باڵای کاری هاوبەشی لایةنە ئیسلامیەکان کۆبونەوە.


ئامانجی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی و عێراقی دوای رزگارکردنی موسڵ بە تایبەتی و ئەگەر گۆرانکاریەکان و هەڵویستی لایەنە ئیسلامیەکان لەو چوارچێوەیە دا.


بەشێکی تری کۆبونەکە تەرخان بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانی دەستەی کاری هاوبەشی لایەنە ئیسلامیەکان لە رابردوودا و دیاریکردنی ئامانج و ئەرکەکانی بۆ داهاتوو.


جێ ئاماژەیە هەریەکە لە مامۆستا هادی عەلی بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی و مامۆستا مستەفا عەبدوڵا بەرپرسی ئەنجومەنی کاروباری ناوخۆ و د.عمر موحەمەد بەرپرسی نوسینگەی ئەنجومەنی جێبەجێکردن ئامادەی کۆبونەوەکە بوون .