هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی پارتی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندێكی پارتی دەكات

ئەمرۆ چوارشەمە 25-1-2017 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی و بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر پێشوازی كرد لە وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی كاك مەسرور بارزانی و شاندێكی یاوەری..

دوای بەخێر هێنانی وەفدی میوان مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین خوێندنەوەیەكی شیكاریانەی بۆ دوایەمین رووداوو گۆرانكاریەكانی سەرگۆرەپانی سیاسی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كرد و هەموو ئەو مەترسی و دەرفەتانەی لەسەر گەلەكەمان هەیە شیكردەوە، پاشان وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان خوێندنەوەو بارو سەرنجی خۆیان بۆ ئەو دۆخەی دەگوزەرێت لەسەر ئاستی ناوەخۆو ئیقلیمی و نێودەوڵەتی روونكردەوە.

لەو میانەشدا ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیە ناوخۆییەكان دووپاتكردەوە لە پێناو خۆسازدان بۆ خۆپارێزی لەهەر ئەگەرو مەترسیەك كە دژ بە ئەزمون و گەلەكەمان و هەروەها سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی كە گۆرانكارییە نێودەوڵەتیەكان بۆگەلەكەمانی دێنێتە كایەوە.

لەكۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە دەستوبرت بكرێت لەگەیشتن بەتێگەیشتنێكی هاوبەش لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە و قەیرانە ناوخۆییەكانی هەرێم لەسەروی هەموشیانەوە چاككردنی گوزەران و بژێوی هاوڵاتیان .