ئێوارەی ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌رواری 21/1/2017 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و راوێژكار و به‌رپرس و كارگێری مه‌ڵبه‌نده‌كانی سنوری هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له شاری كۆیه بینایی نوێی یه‌كه‌ی رێكخستنی كۆیه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی بەفەرمی کردەوە.
سەرەتا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پیرۆزبایی کردنەوەیی بینایی نوێی یەکەی رێکخستنی کۆیەی لە بەرپرس و کارگێران و رێکخستن و لایەنگران و خەڵکی خۆشەویستی کۆیە کردوو و ئومێدی خواست کە ئەم بینایە نوێیە ببێتە مایەی خێر‌و خۆشی بۆ هەموولایەک.
ئه‌مینداری گشتی رایگه‌یاند: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خۆڕاگرانه له به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلانگێڕیه‌ك ده‌وه‌ستێته‌وه و شانازیش ده‌كه‌ین كه له كاتی دروستبوونی هه‌ر قه‌یرانێكدا له هه‌رێمی كوردستان رۆڵی ئیجابیمان هه‌بووه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به خراپی دۆخی هه‌رێمدا و رایگه‌یاند: ماوه‌ی 26 ساڵه گه‌لی كورد گیرۆده‌ی ده‌ستی حیزبه‌كانه‌و ئه‌وانیش ساڵانی شه‌ڕیان زۆرتر بووه له ئاشتی.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: خه‌ریكه ده‌گه‌ین به كۆتایی شه‌ڕی داعش به‌ڵام له دوای شه‌ڕی داعش ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئیداره‌ی دۆخه‌كه بكه‌ین ره‌نگه رووبه‌رووی ته‌حدایی تر ببینه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی هاریكاری ئیسلامیه‌كانی كوردستان ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاشاكرای كرد : بڕیاره له قۆناغی داهاتوو كۆنفرانسێك لە نێوان لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ئه‌نجام بدرێت و پرۆژه‌ی هاریكاری ئیسلامیش به‌رده‌وام ده‌بێت.