ئەمڕۆ ھەینی ١٨/١١/٢٠٢٢، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی سەردانی لقی شیلادزێی یەکگرتووی کرد و لەلایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێر و ئەندامان بە گەرمی پێشوازی کرا.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە وتەیەکدا بۆ بەشێک لە رێکخستنەکان رایگەیاند : مەجلیسی یەکگرتووەکان مبارەکە و کاتەکانمان بۆ خزمەتکردن بە جەمع رەنج بەخەسار نیە و خزمەتی دینداری و ئیمانمان دەکات، ئەبێت سوربین لەسەر پابەندبوون بە کات وبەرنامە و چالاکیەکانمان چونکو حەسەناتمان پێ زیاد دەبێت.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا دەستخۆشی لە رێکخستن و کادیرانی ئەم سنورە کرد لە خۆڕاگری و خزمەتکردن بە ھاوڵاتیان و جێبەجێکردنی بەرنامەی کاروانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
ڤیدیۆ:- https://youtu.be/Wu81_uGd3P4