هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بزانە لە کۆنگرەی یەکیەتی حزبە سیاسییەکانی ئاسیا لە شاری ئەستەمبوڵ نوێنەری یەكگرتوو چی وت!

بزانە لە کۆنگرەی یەکیەتی حزبە سیاسییەکانی ئاسیا لە شاری ئەستەمبوڵ نوێنەری یەكگرتوو چی وت!

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێز د. عمر عبدالعزیز ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن ئەمڕۆ لە کۆنگرەی یەکیەتی حزبە سیاسییەکانی ئاسیا لە شاری ئەستەمبوڵ ، بەنوێنەرایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.

لە وتارەکەیدا وێڕای جەختکردنەوەی لەسەر ڕۆڵی کاریگەری حزبەکان لە سەقامگیرکردنی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی، دووپاتی کردەوە کە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە پەیڕەوکرنی مەنهەجیەتی میانەڕەویی لە بیرکردنەوەو هەڵس و کەوتدا ڕۆڵێکی لەبەرچاوی هەبووە لە سەقامگیریی ئەمنی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی گیانیتەسامح و پێکەوە ژیان.

هەروەها لە بەشێکی تری وتارەکەیدا چوار پێشنیاری بۆ کاراکردنی یەکیەتی حزبە سیاسییە ئاسیاییەکان خستە ڕوو، کە پەیوەندییان بە کۆتاییهێنانی شەڕو ململانێی نێوخۆیی و پێشێلکردنی مافی گەلە چەوساوەکان و تیرۆری نێودەوڵەتی دژی وڵاتانی کەم دەسەڵاتەوە هەبوو.

شایانی باسە کارەکانی کۆنگرەی حزبە سیاسییە ئاسیاییەکان لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی حزبە سیاسییەکان لە پشتگیریی دیالۆک لە پێناوی ئاشتی جیهانیی و گەشەپێدان و هاریکاریی)دوێنێ گرێ دراو ئەمڕۆش درێژەی هەبوو.

لە کارنامەی ئەمڕۆدا وتاری ژمارەیەک لە وڵاتە ئاسیاییەکان و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو ژمارەیەک لە هێزە سیاسییەکان خوێنرانەوە.

لەم کۆنگرەیەدا بەڕێز د. عمر عبدالعزیز بە نوێنەرایەتی بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو مامۆستا صلاح الدین، بە یاوەریی بەڕێز د.لوقمان محمد صالح بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکگرتوو لە تورکیا، ئامادەی ئەو کۆنگرەیەن، کە بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت و (٦۷) حزبی سیاسی ئاسیایی تیایدا بەشدارن.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەندامی یەکێتی جیهانیی حزبە سیاسییە ئاسیاییەکانەو لە سێ کۆنگرەی پێشووتری ئەم یەکیەتییەدا لە کەمبۆدیاو مالیزیاو ئێران بەشداریی کردووە.