هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : بۆ روداوەکەی سلێمانی ھاوخەمی رادەگەیێنم

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : بۆ روداوەکەی سلێمانی ھاوخەمی رادەگەیێنم
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پەیامێكدا رایدەگەیەنێت  بۆ روداوەکەی سلێمانی ھاوخەمی رادەگەیێنم.
 
لە بارەی روداوی تەقینەوەکەی شاری سلێمانی بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بھاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی بڵاوکردەوەو رایگەیاند : بۆ ڕوداوی تەقینەوەکەی ئەمشەوی شاری سلێمانی، هاوخەمیم ڕادەگەیەنم بۆ کەسوکاری ڕوداوەکە، لە خودای میهرەبان بۆ کۆچکردوەکان لێخۆشبوون و بۆ بریندارەکان شیفای خێر وخێرا داوا دەکەم، سوپاسی گشت تیمەکانی فریاگوزاری و پزیشکی و ئەمنی و ئیداری و خەڵکی خەمخۆر دەکەم کە بەدەم کارەساتەکەوە چون.
 
کۆتایی خەم بێ..