هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بۆ كۆچی دوایی حاجی حه‌مه‌ تۆفیق پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بۆ كۆچی دوایی حاجی حه‌مه‌ تۆفیق پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌رحومی حاجی حه‌مه‌ تۆفیق ، به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه‌ نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
 
بسم الله الرحمن الرحيم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ, وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَام
وەفاتی برای دێرین و خێرخوازو کەسایەتی دیاری پارێزگای هەڵەبجە ( مەرحومی حاجی حه‌مه‌ توفیق )، دڵی خەمبار کردین،
بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزمان و سەرجەم کاروانی یەکگرتوو ئەکەین.
لەخودای رحمان داواکارم کەپلەی باڵای بەهەشتی پێ ببەخشێ و پاداشتی چاکەکاری و زەحمەتەکانی بداتەوە.
کۆتا خەمتان بێ
انا لله وانا اليه راجعون
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
11-11-2022