هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی مەکتەبی رابەرایەتی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان دەكات.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی مەکتەبی رابەرایەتی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان دەكات.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی مەکتەبی رابەرایەتی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان دەكات.
 
لەپرسەنامەكەدا هاتووە :بەکۆچی ئەم کەڵە پیاوە موسڵمانان رابەرێکی کەم وێنە لەڕەوشتبەرزی وتەوازوع وکۆڵنەدان وبەخشندەیی لەدەست داوە.
 
ئەوەش هاتووە :هەروەک گەلی کورد خەمخۆرو دۆستێکی دڵسۆزی لەساحە ئیسلامیە جیهانیەکەدا لە دەست دەرچووە ..کەسایەتیەک کە 85 ساڵ لە تەمەنی پڕلە هیممەت وفیداکاری و پێشەنگی کرداری بردەسەر ..
 
دەقی پرسەنامەكە/
 
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلً.
بەدڵێکی رازی بەقەدەری خوا، هەواڵی وەفاتی کەسایەتی گەورەی ئیسلامی جیهانی وجێگری رابەری گشتی برایانی موسڵمان ،مامۆستا (ابراهیم مونیر) مان پێگەیشت،
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەکتەبی رابەرایەتی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان وسەرجەم قوتابی ودۆستانی ئەو پیاوە تێکۆشەرو مەزنە ئەکەین ، لەخودای میهرەبان داواکارین شادی بکاتەوە بەپێغەمبەران وصدیقان وصاڵحان وشەهیدان وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا .
پاداشتی دەیانساڵەی جیهاد وزیندانی وئاوارەیی وتێێکۆشانی بداتەوە،
بەکۆچی ئەم کەڵە پیاوە موسڵمانان رابەرێکی کەم وێنە لەڕەوشتبەرزی وتەوازوع وکۆڵنەدان وبەخشندەیی لەدەست داوە،
هەروەک گەلی کورد خەمخۆرو دۆستێکی دڵسۆزی لەساحە ئیسلامیە جیهانیەکەدا لە دەست دەرچووە ..کەسایەتیەک کە 85 ساڵ لە تەمەنی پڕلە هیممەت وفیداکاری و پێشەنگی کرداری بردەسەر ..
خودای باڵا دەست لێی خۆشبێ وفیردەوس ماوای بێ ..
اإِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
4-11-2022