هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری یەكگرتوو: هەڵوێستی جوامێرانەی فراکسیۆنی یەکگرتوو بەرز دەنرخێنم

ئەمینداری یەكگرتوو: هەڵوێستی جوامێرانەی فراکسیۆنی یەکگرتوو بەرز دەنرخێنم

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە فەرمی کشانەوەی فراکسیۆنی یەکگرتووی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند و دەڵێت، "ئەم هەڵوێستە جوامێرانە بەرز دەنرخێنم."

مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی کوردستان لە تویتەری خۆی بە فەرمی کشانەوەی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، "ئەمڕۆ بەسوپاسەوە فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، من ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیە بەرز دەنرخێنم وسوپاسی خۆڕاگری وئەدائی جوانیان ئەکەم."

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەمەش دەست پێشخەریەکی نەوعی بوێرانەیەو داوای سەرکەوتن وبەردەوامیان بۆ ئەکەم."