هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازیكرد لەشاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازیكرد لەشاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان

پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ یەك شەممە بەرواری 30/10/2022 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محەممەد بها‌والدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازیان لە شاندێكی تیمی وەزاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە حكومەتی هەرێمدا كرد .


لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەختكرایەوە لەوەی كە هێزو لایەنە سیاسیەكان لە پێناو خەڵك و خاكی كوردستان ناكۆكیەكانیان وەلا بنێن و چاكسازی و خزمەتگوزراری پێشەكەش بكەن، دووبەرەكی و ناكۆكی لایەنە دەسەڵاتدارەكان خزمەت بە ئەزموونەكە ناكات و دەبێت بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەن .